دوَزى کورد له‌نیوان تفه‌نگى جهنهرِالهکان و جانتاى دیبلوَماسى ئیسلامیه‌کاندا ئاسۆ به‌شدار بوانى ته‌وه‌ره، فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید، رۆبیتان کاکه‌زاڵ ، ڵشکۆنهجمهدین، ڕووناک شوانی رهنگبیَ به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبووین ئه‌گه‌ر بڵیَین کیَشهی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی نیَوان کورد له‌گه‌ڵ تورکه‌کان هاوکاته له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین درووستبوونی هه‌وه‌ڵین قه‌واره یان ده‌وڵه‌تی تورکه‌کان لهمیَژوودا که‌خۆی له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کاندا (سه‌ده‌ی سیانزه) دهبینیَتهوه،له‌و چرکه ساته به‌دواوه کیَشهیهکی ئاڵۆز وچارهسهرنهکراو تا ئهمرِۆ خۆی خزانده نیَو پرسه گه‌رمه‌کانی رۆژههلاَتی نیَوینهوه که ناوی کیَشهی کورد - تورکه،بهدریَژایی شه‌ش سه‌ده‌و نیو زیاتر لهژیَر سایه‌و فهرمانرِهوایی خه‌لافه‌تی عوسمانی‌دا کورد نه‌ک له‌هیچ ماف و ئازادییه‌ک به‌هره‌مه‌ند نه‌بووه به‌ڵکو هه‌میشه لهژیَر سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی میللی‌دا راگیراوه و هه‌میشه وه‌ک کۆیله‌یه‌کی سیاسی ته‌ماشای کراوه. بهلاَم له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌رکاری تورکه ناسیۆنالیسته‌کان(که‌مالییه‌کان)له‌تورکیا له‌دوای برِانهوهی یه‌که‌مین جه‌نگی جیهانی و دامه‌زراندنی دهوڵهتیَکی عه‌لمانی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی رزیو و مرداره‌وه‌بووی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت کیَشهی کورد چوارچیَوهیهکی توندتری به‌خۆوه گرت و که‌مالییه‌کان لاپهرِهیهکی نویَیان هه‌ڵدایه‌وه له‌چه‌وساندنه‌وه‌و ستهملیَکردن له کورد هه‌ر له‌و نیَوهندهدا هه‌موو هه‌وڵه سیاسی و شۆرِشگیَرِییهکانی کورد به زه‌بر و ئاگر و ئاسن وهلاَم درانه‌وه...
|